لە هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی دانیمارک سۆسیال دیموكراتەكان سەرکەوتن

پارتە سۆسیال دیموكرات و چەپڕەوەکان، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیماركدا سەركەوتنیان بە دەست هێنا ‌و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ١٤ساڵەی پارتی گەلی دانیماركی هێنا.

دوێنێ چوارشەممە لە سەرتاسەری وڵاتی دانیمارك، هەڵبژاردنی پەڕلەمان بەڕێوە چوو و تێیدا زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی بۆ دیاریكردنی ١٧٩ كورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتەچوونە سەر سەندوقەکانی دەنگدان.

هەمان ڕۆژ‌و دوای داخستنی سندوقەكانی دەنگدان لە كاتژمێر هەشتی ئێوارەدا ئەنجامەكان راگەیەنران، كە تێیدا سۆسیال دیموكراتەكان بە سەرۆكایەتی میتا فردركسۆن، سەرکەوتنیان  بەدەست هێنا وپێش حزبەكەی لارش لوكی راسموسن، سەرۆك وەزیران، پارتی گەلی دانیمارك كەوتن كە چواردە ساڵە حوكمی وڵات دەكەن.

پەرلەمانی دانیمارك، بەسەر دوو هاوپەیمانیی سەرەكیدا دابەش بووە، پارتە چەپڕەو و سۆسیال دیموكراتەكان، كە بە بلۆكی سوور بەناوبانگە و پێنج پارتی جیاواز لە خۆ دەگرێت، كە لەم خولەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا سەركەوتن، لە بەرامبەردا بلۆكی شین هەیە، كە هاوپەیمانی دووەمە و لە هەشت پارت پێكهاتوون یەكێكیان پارتەكەی سەرۆك وەزیرانی ئێستایە و بە پلەی دوەم دێن.

ک-ش