لە وڵاتی نیجێر بە هۆی هێرشی چەتەکانەوە ١٢ سەرباز کوژران

لە وڵاتی نیجێر کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقا بە هۆی هێرشی گروپە چەتەکانەوە ١٢ سەرباز کوژران.

چەتەکانی بۆکۆ حەرام کە چەندین ساڵە لە هەندێک وڵات هێرشی چەکداری ئەنجامدەدەن، لە نیجێر هێرشێکیان ئەنجامدا.

بە پێی وەزارەتی بەرگری نیجێر چەتەکانی بۆکۆ حەرام لەدژی بارەگەیەکی سەربازی لە شاروچکەی بلابرینی ویلایەتی دیفا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی نیجیریا هێرشێکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ١٢ سەرباز کوژراون.

ڕاگەیەنرا، دوای هێڕشەکە سوپاکانی چاد، نیجێریا و نیجێر و کامیرون دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش کردووە.

ف.ق