لە ١ی ئایاردا لە تۆرنتۆی کەنەدا پشتیوانی لە چالاکی مانگرتن لەخوار

کوردستانیان و دۆستەکانیان بەبەرزکردنەوەی پانکارد و وێنەی مانگرتووان لە ڕێپێوانی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکارلە شاری تۆرێنتۆی کەنەدا، تیشکیان خستەسەرچالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە ڕێپێوانی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکار لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا، پۆستەری لەیلا گیڤەن و یوسف ئیبا کە مانگرتنی بێسنووریان ڕاگەیاندووە، بەرز کرانەوە.

مانگرتنی بێسنوور کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی (KCD) بۆ لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان، دەستپێکرابوو، بەردەوامە.

لە تۆرنتۆش، بۆ پیرۆزبایی ١ی ئایار، سەدان کەس گردبوونەوە و چالاکییەکیان ڕێکخست، ئەو کوردستانیانەی کە بەشداری پیرۆزباییەکە ببوون،پۆستەری لەیلا گیوڤەن و یوسف ئیبایان بەرز کردەوە کە ١١٢ ڕۆژە لە کەنەدا مانگرتنی ڕاگەیاندوە، هاوکات تیشکیان خستە سەرمانگرتنی ڕۆژووی مردن.

ک-ش