لە پاکستان شەمەندەفەرێک سووتا و زیاتر لە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمێ پەنجابی پاکشتان شەمەندەفەرێک سووتا و زیاتر لە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاند، لە ناوچەی ڕەحیم یارخانی پەنجاب شەمەندەفرێک سووتاوە.

وەزیری تەندروستی پاکستان بۆ ئاژانست (ئەی ئێف پی) ڕایگەیاند، زیاتر لە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠ کەسیش بریندارن.

شیرین مازاری وەزیری مافی مڕۆڤ لە تویتێکدا ڕایگەیاند، بە هۆی تەقینەوە لە گازی شەمەندەفەرەکە ئاگر کەوتووەتەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد.

بە پێی زانیاریەکان کاتێک لە ناو شەمەندەفرەکەدا خواردن دروست دەکرا، تەقینەوەکە ڕوویداوە.

ف.ق