لە پایتەختی بیلاڕووس بە سەدان هەزار کەس ڕژانە ناو شەقامەکان: ٢٥٠ کەس دەستگیرکران

لە مینسکی پایتەختی بیلاڕووس ناڕەزایی بەرانبەر دەسەڵاتی لۆکاشینکۆ فراوانتر دەبێت. بە سەدان هەزار کەس دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و نزیکەی ٢٥٠ کەس دەستگیرکران.

وەزارەتی ناوخۆی بیلاڕووس  راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لە پایتەختی نزیکەی ٢٥٠ کەس دەستگیرکراون.

ئەلکساندر لۆکاشینکۆ ٢٦ ساڵە لەسەر دەسەلایە و دوای هەڵبژاردنەکان لەو وڵاتە خۆپیشاندان ئەنجامدران. لەگەڵ ئەوەی فشاری گەورە هەیە بەڵام هەموو ڕۆژانی یەکشەمە چالاکی ئەنجامدەدرێن. ئەم هەفتەیەش دەیان هەزار کەس بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد.

دوای هەڵبژاردنەکانی ٩ی ئاب بە تودنی دەستوەردان لە چالاکیەکاندا کرا و ٣ کەس کوژران، بەدەیان کەسیش برینداربوون و ٧ هەزار کەس دەستگیرکران. لە ڕاپۆرتە جیهانیەکاندا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەشکەنجەیەکی زۆر لەبەرانبەر زیندانیان ئەنجامدراوە.

ڕۆژی شەمە نزیکەی ١٠ هەزار ژن ڕژانە ناو شەقامەکان و ژنان پانکارتی ' لۆکاشینکۆ تۆ دەرکراوی'یان بەرزکردەوە.

ف.ق