لە ڕووسیا وئەڵمانیا هێرشەکانی سەر عەفرین شەرمەزارکرا

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەرعەفرین لە شارەکانی، تامبۆڤ-ی ڕووسیا وشاری گۆپێنگێنی ئەڵمانیا، شەرمەزارکرا.

کوردستانیان کە لە شاری تامبۆڤ-ی فیرداسیۆنی ڕووسیا ژیان دەکەن،بۆ ئەوەی کە پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین بکەن و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیای داگیرکەر بۆ سەر هەریمی عەفرین شەرمەزار بکەن ، لە دەوری یەک کۆبونەوە.

چالاکوانان لە بەردەم بینای ناوەندی چاند-ی کورد کۆبونەوە  و بە وتنەوەی دروشمی " بژی بەرخۆدانی عەفرین" و بکوژ ئەردۆغان" هێرشەکانی سەر عەفرینیان شەرمەزار کرد.

لە  چالاکییەکەدا "جەمال شامۆیان" هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیزەدییەکانی ڕووسیا ئامادە بوو، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیزەدییەکان وتی:نزیک دوو مانگە کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بە هەمو هێزی خۆیان و بە پاڵپشتی هێزە ڕۆژئاواییەکان ، هێرشێکی دڕندانەی بۆسەر عەفرین دەست پێکردووە، بەڵام باش بزانن کە کەس ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان تێک بشکێنێت.

ڕووسیا دەبێت باش بزانێت کە هیچکات تورک نابێتە دۆستی ڕووسیا و دەبێت ڕووسیا دەستی دۆستی بۆ کورد درێژ بکاتەوە.

ئێمەش وەک کوردانی دانیشتووی ڕووسیا ئەوە ئاواتمانە.

 نوینەرانی گەلانی دیکە و دۆستانی کورد لە چالاکییەکەدا ئامادە بوون و ئەوانیش بە لێدوان هێرشەکانی سوپای تورکیایان بۆسەر عەفرین شەرمەزار کرد.

"گۆپینگێن"

لە شاری گۆپینگێن-ی ئەڵمانیا بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی عەفرین لە گۆڕەپانی بەرانبەر شارەوانی ئەو شارە چالاکیێک بەڕێوە چوو.

ئەم چالاکییە بە دەسپێشخەری ژنان و سۆڕشگێڕانی چەپ رێکخرابو.

قەرار وایە هەر دووشەمە چالاکییەکانیان ئانجام بدەن.

ک-ش