لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بەهۆی لافاوەوە زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕؤژهەڵاتی ئەفریقا بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لافاو دروست بوو و زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

حکومەتی روئاندا رایگەیاند، بەهۆی بارانی وەرزی کە چەند هەفتەیەکە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقای گرتووەتەوە لافاو دروست بووە و کارەساتی گەورەی دروست کردووە.

وەزارەتی دۆخی نائاسایی روئاندا ڕایگەیاندبوو، بارینی بارانێکی زۆر لە ڕۆژی چوارشەمەوە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو.

باسی ئەوەشی کرد، لە نیوەی شەوی چوارشەمەدا بەهۆی لافاوەوە ٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆیەوە ٩١ خانوو و ٥ پرد ڕووخاون و زیانێکی زۆر بەر زەویە کشتوکاڵیەکان کەوتووە.

لە کینیاش بەهۆی لافاوەوە ٤ منداڵ خنکان و بەهۆی ڕووچوونی زەویشەوە ١٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق