لە ڤیەتنام بەهۆی لافاوەوە ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە لە ناوەندی ڤیەتنام، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٤٦ هەزار کەسیش ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت.

بەرپرسانی ڤیەتنام ڕایانگەیاند کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو و لافاوەوە بە هەزاران کەس ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە و بە هەزاران خانوو و ماڵیش ژێرئاوکەوتن.

بەپێی ئامارێکیش لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەس بێسەروشوێنن و ٤٦ هەزار کەسیش بۆ ناوچەکانی تر گواستراونەتەوە.

میدیاکانی ڤیەتنام دیمەنی هەندێک گوندیان بڵاوکردووەتەوە کە بە تەواوی ژێرئاوکەوتوون.

بەپێی ئامارە فەرمیەکان ١٠٠ هەزار ماڵ ژێرئاوکەوتوون.

هەروەها ئامادەکاری لەبەرانبەر زریانێکی بەهێز دەکرێت کە لە دەریای چینەوە لە باشووری وڵات بەرەو ئەو وڵاتە دەڕوات.

ف.ق