لە ڤەنەزۆئێلا خۆپیشاندان لەدژی نەبوونی سووتەمەنی: کەسێک کوژرا

لە ڕۆژهەڵاتی ڤەنەزۆئێلا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو.

ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی بەناوی ماڵی چاودێری کاری کۆمەڵایەتی ڤەنەزۆئێلا لەسەر تویتەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هاوڵاتیەکی ٤٧ ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئاراگودا کوژراوە.

دادوەر تاریک ویلیان سابیش ڕایگەیاند، لە شەڕی نێوان پارێزەرانی نەتەوەیی و خەڵکی مەدەنیدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بووە.

دادوەرەکە ئاشکرای کرد کە ٦ کەس دەستگیرکراون کە ٤ کەسیان سەربازن.

بەپێی میدیاکانی ڤەنەزۆئێلا ١٧ ڕۆژە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی چالاکی ئەنجامدراون و شەڕ لەنێوان هێزەکانی حکومەت و هاوڵاتیاندا دروست بووە.

لە خۆپیشاندانەکاندا بە گشتی تا ئێستا ٢ کەس کوژراون.

ف.ق