لە کاسڵ پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرا

لە شاری کاسڵی ئەڵمانیا شەوە ئاهەنگێکی پشتیوانی لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی کوردستان و ژنانی خوێندکارانی کوردستان بەڕێوەچوو، داهاتەکەشی نێردرا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

شەوە ئاهەنگی پشتیوانی بە بەشداربوونی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری کاسڵ بەڕێوەچوو.

تێیدا هونەرمەندان ئازاد بەدران، نوارین، سلاڤا و سەرفراز هونەری خۆیان پێشکەشکرد.

سەرجەم داهاتی شەوە ئاهەنگی پشتیوانیەکە لە ڕێگای مانگی سوری کوردستان ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرا.