لە کامێرۆن بەدەیان خوێندکارڕفێندران

لەوەڵاتی کامێرۆن کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئاڵۆزییەکان دەستی پێکردووە هێشتا بەردەوامە. بەدەیان خوێندکارلە ناوچە ئینگلیزی زمانی کامێرۆن ڕفێندران. بزوتنەوەیەکی سەربەخۆیی خوازلەکامێرۆن بەرپرسیارەتی ئەم کارەیان وەئەستۆگرتووە.

ڕۆژى دووشەممە، گروپێکى سەربەخۆیى خواز، لە وڵاتى کامێرۆن، کە دەکەوێتە ڕۆژئاواى ئەفریقا، ٧٩ خوێندکاریان لەگەڵ بەڕێوبەرى خوێندنگاکە مامۆستایەک و شۆفێرى پاسى خوێندکارەکان-یان ڕفاندووە .

بەرپرسانی کامیرۆن دوای دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنى وەزیرانى کامێرۆن، لە لێدوانێک بۆ ڕاگەیاندنەکان پشتڕاسیان کردووەتەوە کە ٧٩ خوێندکار لەگەڵ ماموستایەک وبەڕێوەبەری خوێندنگاکە و شۆفێرى ئەو پاسەى، کە خوێندکارەکانى تێدابووە لە لایەن گروپێکی چەکدارسەربە لایەنێکی سەربەخۆیی خوازەوە ڕفێندراون.

هەروەها ئاشکراکرا کە کە ئەوخوێندکارانە خوێندکاری خوێندنگایەکی سەربە کلیسای پرۆتستان لە شاری بامندا-ن، کە ناوەندی ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای وڵاتی کامێرۆنە و بووەتە مەیدانی شەڕی چەکداری نێوان چەکدارە ئینگلیزی زمانەکان وهێزە کانی دەوڵەتی کامێرون.