نیکاراگوا: لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئۆرتەگا ١٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی نیکاراگوای خۆپیشاندانەکان دژ بە حکومەت بەردەوامن و لە ماوەی دوو مانگدا، لانیکەم ١٣٤ کەس کوژراون.

لە دەستپێکی مانگی نیسان/بانەمەر، لەدژی یاسای هەموارکردنەوەی مافەکانی خانەنشینان خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نیکاراگوا لە ئەمریکای باکور، لەدژی دانییەل ئۆرتێگای سەرۆک کۆمار خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت.خۆپیشاندانەکان بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لە نیکاراگوا، لەو خۆپیشاندانانەدا تا ئێستا ١٣٤ هاوڵاتی کوژراون.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا، لە دوو شاری باکوری نیکاراگوادا، تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە و سێ خۆپیشاندەر کوژراون.

ک-ش