نەتەوە یەکگرتووەکان تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین و سەرێکانی خستەروو

نەتەوە یەکگرتووەکان دیمەنی تاوانەکانی جەنگ کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە، بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی جەنگی سوریاوە راپۆرتێکی ئامادە کرد. لە راپۆرتەکەدا کۆمەڵێک بەڵگە لە سەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی لە ژێر ناوی 'سوپای نشتیمانی سوریا' کە لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە و بە رێگەی مانگی دەستکردەوە گیراون، بڵاو کردەوە.

کۆمیسیۆنی لێپرسینەوەی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی نیوەی راپۆرتەکەی تەرخان کردووە بەو تاوانەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کە لە عەفرین و سەرێکانی ئەنجامیان داوە.

بە پێی ئەو وێنانەی لە راپۆرتەکەدا بڵاو کراونەتەوە پەرەستگای ئاین دارا لە عەفرین کە تەمەنی ٣ هەزار ساڵە و لە لایەن یونیسێفەوە دەپارێزرا، ئاشکرا دەبێت کە بە چی شێوەیەک رووخێنراوە.

DigitalGlobe WorldView-2 image collected 28 September 2019 08:36 (GMT+3)

(DigitalGlobe 2019)

Analysis conducted by UNITAR-UNOSAT.

DigitalGlobe WorldView-1 image collected 17 April 2020 08:36 (GMT+3)

( DigitalGlobe 2020)

Analysis conducted by UNITAR-UNOSAT.

هاوکات بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر رووخاندنی ناوچەی سیتەی مێژوویی لە هەرێمی عەفرین، وێنە جیاوازەکانی مانگە دەستکردەکەی بڵاو کردووەتەوە کە لە کاتە جیاوازەکاندا گیراون.

DigitalGlobe WorldView-2 image collected 28 September 2019 08:36 (GMT+3)

( DigitalGlobe 2019)

Analysis conducted by UNITAR-UNOSAT.

Airbus D&S Pléiades image collected 26 June 2020 08:54 (GMT+3)

(Airbus D&S 2020)

Analysis conducted by UNITAR-UNOSAT.

بە پێی ئەو وێنانەی لە کات و بەرواری جیاوازدا گیراون، ئاشکرا دەبێت کە ناوچە مەدەنیەکانی گوندی داودیەی سەرێکانی لە کاتی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکدا چۆن رووخێنراوە. لە راپۆرتەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی خانووی دانیشتوانی گوندی داودیە کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستی بەسەردا گیراون، لە ناوچەیەکی مەدەنیەوە بووە بە ناوچەیەکی سەربازی.

DigitalGlobe WorldView-2 image collected 8 May 2020 08:23 (GMT+3), WorldView-3 image collected on 27 January 2020 08:32 (GMT+3) and WorldView-2 image collected on 9 October 2019 08:32 (GMT+3)

( DigitalGlobe 2019–2020)

Analysis conducted by UNITAR-UNOSAT.

راپۆرتەکە لە ٢٥ لاپەڕە پێکدێت و تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی وەکو بەڵگە خستووەتەروو. بڕیاریشە ئەو راپۆرتە لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پێشکەش بکرێت کە ١٤ی ئەم مانگەوە لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەستی پێکردووە و بڕیارە تا ٦ی مانگی داهاتوو بەردەوام بێت.

ز.ش