نەمسا: کاروخەبات بۆ هەڵبژاردنەکان بەردەوامە

لە وڵاتی نەمسا، خەباتی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان ڕووبەڕووی پێشوازییەکی گەورە دەبنەوە. پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە ڕێژەی دەنگەکانی هەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا زیاد بکات.

لە وڵاتی نەمسا نزیکەی ٢٥٠ هەزار پەنابەری کورد و تورک ژیان دەکەن. لەو ڕێژەیەش ١١٦ هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆئەوەی بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا بکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران.

لە هەڵبژاردنی ١ی کانون/١٠ بەفرانبار لەسەدا ٤٠ ی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕۆشتبوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان دابوو. ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی تورکیا و کوردستان لە نەمسا، خەڵکی هەرێمەکانی ئەنادۆڵی ناوەڕاستن کە شوێنەکانی وەک دەرسیم، سێواز و ئەرزینجان دەگرێتەوە، بەشێکی زۆریشیان لە کۆمەڵگەی عەلەویین. هاوکات لەگەڵ دژبەریی ئەو پەنابەرانە لەبەرامبەر ئاکەپەدا لە هەرێمە کوردیەکان و هەدەپە، هەروەها پەیوەندیەکی زۆریش لەگەل هەدەپەدا هەیە.

دەنگەکانی هەدەپە زیاد دەکەن

لە وڵاتی نەمسا، دەستەیەکی گشتیی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان سازدراوە و ئەو دەستە گشتییە کاروخەباتەکانی تایبەت بە هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات و هەڵیدەسەنگێنێت. ئەندامانی ئەو دەستە گشتییە ڕایانگەیاند کە جۆش و خرۆشێکی گەورە بۆ هەڵبژاردنەکان هەیە. ئەو دەستە گشتییە باسیان لەوەش کردووە کە ئەوان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و بۆ ئەوەی کە گەل دەنگی خۆی بدات بەردەوام خەبات دەکەن. دەستەکە ئاماژەیان بەوەش کردووە کە لەئەنجامی ئەو خەباتەی ئەواندا، ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و نوێنەرانی باوەڕییە جیاوازەکان بەڵێنیان داوە دەنگی خۆیان بدەن بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و هەدەپە.

ک-ش