هۆشداری ئەمەریکا بە ئەسەد: هێرش بۆ سەر قەسەدە سیاسەتێکی باش نییە

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا 'پنتاگۆن' هۆشداری دا بە سەرۆکی سووریا بەشار ئەسەد کە هێرش نەکاتە سەر هێزەکانی سوریای دیموکراتی-ی 'قەسەدە'.

لە سەرۆکایەتیی فەرمانداریەتی گشتیی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ژەنەراڵ کەنەت ماککەنیز هۆشداری دا بە ڕژێمی سوریا کە هێرش لە دژی ئەمەریکا یان لە دژی هێزەکانی هاوپەیمانەکانی ئەوان، سیاسەتێکی زۆر خراپە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەربارەی لێدوانەکانی بەشار ئەسەد کە لە کەناڵی ڕووسیای ئەمڕۆ-وە دابوونی، ژەنەڕاڵی ئەمەریکی ماککەنیز دوا.

بەشار ئەسەد وتبووی "تاکە کێشەیەک کە مابێت هێزەکانی سووریای دیموکراتی 'قەسەدە'یە". هەروەها ئەسەد هەڕەشەی کردبوو کە دەتوانێت دژ بە هێزەکانی قەسەدە هێز بەکاربهێنێت.

کەنەت ماککەنیز هۆشداری دا بە ڕژێمەکەی ئەسەد و وتی "دەبێت هەموو لایەنەکانی سووریا لەوە تێبگەن کە هێرش لە دژی هێزەکانی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یان لە هەر هێزێکی بەشدار لە نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی، ئەوە دەبێتە سیاسەتێکی زۆر خراپ".

بەشار ئەسەد هەڕەشەی کردبوو

ئەسەد بۆ کەناڵی 'ڕووسیای ئەمڕۆ' دوابوو، دەربارەی هەبوونی هێزەکانی سوریای دیموکراتیی 'قەسەدە' وتبووی "تاکە کێشە کە مابێتەوە هێزەکانی قەسەدەن، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەش دوو بەدیلمان هەیە. پێش هەموو شتێک ڕێگەی دانوستان دەکەینەوە چونکە زۆربەی ئەندامانی نێو هێزەکانی قەسەدە خەڵکی سووریان، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێگەیە هیچ ئەنجامێک نەهێنێتە ئاراوە، ئەوکات ئێمە بە بەکارهێنانی هێز 'خاکەکەمان' ڕزگاردەکەین. ئەگەرنا هیچ بەدیلێکی ترمان نیە".

ڕژێمی ئەسەد و ڕووسیا، هەرێمەکانی ئیدلیب وعەفرین و چەند هەرێمێکی تریان بۆ تورکیا و گروپە جیهادییەکان بەجێهێشتووە. بەو لێدوانەی دوایدا جارێکی ترئاشکرایانکرد کە هەرکاتێک دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت هێرشی سەر کوردان دەکەن.

هێزەکانی ڕژێمی سووریا ساڵی پارهێرشی سەر هێزەکانی قەسەدەیان کردبوو. فڕۆکەی جەنگیی ڕژێمی سوریا ساڵی پار لە تەبقە هێرشی کردە سەر هێزەکانی قەسەدە، بەڵام ئەو فڕۆکەیە خرایە خوارەوە. ئەمساڵیش لە دێرەزۆر هێزەکانی ڕژێم هێرشی سەرهێزەکانی قەسەدەیان کردبوو، بەڵام لە ئاکامدا تێکشکان و بە دەیان چەکداری ڕژێمی سوریا کوژران.

ک-ش