هێزەکانی لیبیا لە تونس کۆدەبنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لایەنەکانی شەڕی لیبیا بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لە سەرەتای مانگی داهاتوودا لە تونس دەست بە کۆبوونەوە دەکەنەوە.

ستیفن ویلیام باڵیۆزی لیبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی تشرینی دووەم کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنەکانی لیبیا دەستپێدەکەنەوە.

هەروەها هەندێک بەرپرسی تری نەتەوەیە یەکگرتووەکانیش هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە دەست بە کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو دەکرێت.

لە ئەیلولی ٢٠٢٠ دا لایەنە ناکۆکەکانی لیبیا بە نێوەندگیری لیبیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی ڕێکخستنکردن لە فاس، کۆبوونەوەی سەربازی لە میسر و لایەنی سیاسیش لە سویسرا کۆبوونەوە.

ف.ق