هێزەکانی یەبەشەی شەنگالیش بەشداری ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق بوو

ئۆپەراسیۆنی سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی سنوور لە چەتەکانی داعش، بە بەشداری هێزەکانی شەنگال بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەردەوامە.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ٧ی تەمووزی ٢٠١٩/١٦ی پووشپەڕ لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین، موسڵ و ئەنبار و بەدرێژایی سنووری عێراق- سوریا بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە داعش دەستیپێکردبوو، بەردەوامە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە ناوی 'ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی نەسر'ی لێنراوە، وێڕای سوپای عێراق، چەندین هێزی دیکەش بەشدارن.

یەکیەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)ش بە شێوەیەکی چالاک بەشداری ئۆپەراسیۆنەکەی کردووە.

سوپای عێراق، هێزە هاوبەشە نێونەتەوەییەکان، حەشدی شەعبی، حەشدی عەشایری، هێزەکانی نەسرول موبین 'فەوجی نەسر' و یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە رێکخەرییەکی هاوبەش ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەکەن. ئۆپەراسیۆنەکە بەرەو کۆتاییە.

'ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی نەسر' لە عێراق وەک یەکێک لە ئۆپەراسیۆنە هەرە گەورەکان دەبینرێت.

پێشبینی دەکرێت راگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن هێزە بەشدارەکانی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو بکرێتەوە.

ک-ش