هەزاران کەس لە گەلی سودان بە بێ گوێدان بە قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرشەقامەکانن

گەلی سودان دوای ٣٠سال کۆتاییان بەدەسەلاتی دیکتاتۆری عومەرئەلبەشیرهێنا ، سوپای ئەووڵاتە بەڕێوەبەری وڵاتەکەی گرتووەتە دەست. بەهەزاران کەس لەدژی بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن سوپاوە ڕژاونەتە سەرشەقامەکان.

دوێنێ سوپای سودان، گەمارۆی کۆشکی سەرۆک کۆماری سودانی داو، عومەر حەسەن بەشیر-ی سەرۆکی سودانی لە سەرۆکاتی لابرد و زیندانی کرد، بەڵام خۆپێشاندەرانی سودانی بەوە ڕازی نەبوون و بەردەوامییان بە خۆپێشاندان دا، بۆیە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەربازیی کاتی سودان داوای کردووە لە خۆپێشاندەران کە دانوستان بکەن لەگەڵیاندا.

ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت هاوکاریی خۆپێشاندەران بێت بۆ بە دەستهێنانی داخوازییەکانیان، بەڵام ڕێگەش بە ئاژاوەگێڕیی نادات.

خۆپێشاندەران دەڵێن: ئەنجومەنی کاتی سەربازیی بەشێکە لە حکومەتی پێشوو و تاکاتی دامەزراندنی دەوڵەتی کاتی خەڵک بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندانەکانیان.

ئەمەلە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ لەسەر داوای ئەمریکا و پێنج وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا. ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سودان دانیشتنێکی نائاسایی بەڕێوە دەبات.

خۆپێشاندانەکان لە سودان نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەربەهۆی نەبوونی نان دەستیپێکرد، بەڵام پەڕەی سەند و داواکاریی خۆپێشاندەران گەیشتە ئاستی گۆڕینی دەسەڵاتی سودان، هەر دوێنێ عومەربەشیر دوای ٣٠ ساڵ دەسەڵاتداریی، لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە دەستگیرکرا و لەکار دوورخرایەوە.

ک-ش