هەپەگە لەبارەى ناسنامەى شەهیدانى خواکورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەبارەى بڵاوکردنەوەى شەهادەتى ٤ گەریلا لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢١ی نەورۆز (خاکەلێوە) لە خواکورک راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێک لەو گەریلایانە شەهید نەبووە و لەسەر ئەرکەکەیەتى.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ / ٨ی گوڵان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندبوو، لە ١٠ی نیسان دا لە هەرێمی خواکورک و بەهۆی هێرشی ئاسمانییەوە ٤ گەریلا شەهید بوون.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "هەڤاڵمان زیلان جوانڕۆ (شەهلا محەمەد وەلی)، کە رامانگەیاندبوو شەهید بووە، شەهید نەبووە و لەسەر ئەرکەکەیەتی. لەو هێرشەدا هەڤاڵمان زیلان هێڤی (سەمیرا دەلایى میلان) شەهید بووە. ئەو هەڵەیە بەهۆی هەلومەرجی شەڕەوە روویداوە و ئێمە لە پێش هەموانەوە لە بنەماڵەى دەلایى میلان و لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان داواى لێبوردن دەکەین.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەمشێوەیە:

نازناو: زیلان هێڤێ

ناو و پاشناو: سەمیرا دەلایى میلان

شوێنى لە دایکبوون: خۆی

ناوی دایک و باوک: ئەمینە – جەعفەر

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ / ٢١ی خاکەلێوە (نەورۆز) – خواکورک

هەڤاڵمان زیلان هێڤی لە شاری خۆی رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە و لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ریزەکانى بزووتنەوەى ئازادی بوو. هەڤاڵ زیلان لە چیاکانى کوردستان بووە گەریلایەکى پرۆفیشناڵ و لێهاتوو. تاوەکو ساتی شەهیدبوونی بۆ ئازادیى گەلی کورد شەڕی کرد.

لە پێش هەموانەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژای هەڤاڵ زیلان هێڤی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە ئاڵاى ئازادیى هەڤاڵ زیلان بە بەرزی رادەگرین و تاوەکو گەیشتن بە سەرفیرازی درێژە بە تێکۆشان و رێگاکەى دەدەین".

ر.م