هەپەگە ناسنامەی ٧ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای کە لە مانگی حوزەیران/جۆزەردان لە دێرسم ،وان و بەدلیس شەهید بوون ئاشکرا کرد.

هەپەگە لە سەر مالپەڕی فەرمی خۆیی ئەم زانیارییانەی بڵاو کردووەتەوە:

"دەسەڵاتی ئاکەپە –مەهەپە ی فاشیست ،لە سێ ساڵی رابردوودا بە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت و پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ قڕکردنی گەریلا هێرشێکی دڕندانە دەکاتە سەر گەلی ئێمەو و هێزەکانی گەریلا .بە پەیڕەو کردنی ئەوسیاسەتە دەیان هەوێت کە چۆک بەگەلی ئێمە دابدات،بیانسڕێتەوە وقڕیان بکات.لە دژی ئەو هێرشانەی دوژمن ، هەم گەل وهەمیش هێزەکانی گەریلا بە رەنگێکی مێژوویی بە بڕوا لە هەمبەر ئەو هێرشانە بەرخۆدان دەکەن .لەسایەی ئەو بەرخۆدانانە ،دەسەڵاتداری فاشیست تاوەکوو ئێستا سەرنەکوتووە . فاشیزم کە تائیستا نەیتوانیوە هیچ ئەنجامێک بەدەست بخات، لە هەمبەر بەرخۆدانی ئازادی گەلی کورد هێرشەکانی خۆی چڕتر کردووەتەوە.

ئەو تێکۆشانەی کە دەکرێت بەهەموو جیهانی نیشان داوە کە دەسەڵاتی فاشیست چی لەدەست دێت بابیکات، بەڵام سەرکەوتن هی گەل کوردە.

لە سێ بەشی کوردستان ئێستا شەرێکی سەخت لە ئارادایە.لەو شەڕانەدا کە لەپێناوئازادی گەلدا دەکرێت بەدیل دەدرێت.لە مانگی حوزەیران/جۆزەرداندا لە دێرسیم،وان،بەدلیس لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیادا شەڕ ڕودەدات و لەو شەڕانەدا ٧ گەریلای ئێمە قارەمانانە تا دوایین هەناسە لەدژی داگیرکەر شەڕدەکەن و لەئەنجامدا گەییشتنە کاروانی شەهیدان."

هەپەگە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمجۆرە ئاشکراکردووە:

ناسناو:کوورتای فاراشین

ناو وپاشناو:کاروان موسلوم

شوێنی له‌دایكبوون:کوبانێ

ناوی دایک و باوک:فەهیمە-ویسۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٨/دێرسم

ناسناو:مەزلوم دۆغان

ناو وپاشناو:ئەرجان ئاڵتونتاش

شوێنی له‌دایكبوون:ئیدر

ناوی دایک و باوک:فاتمە-عیسا

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢ی حوزەیران ٢٠١٨/دێرسم

ناسناو:ئارگەش ڕێناس

ناو وپاشناو:عوسمان ئۆگور

شوێنی له‌دایكبوون:چەولیک

ناوی دایک و باوک:هەیرییە-ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٦ی حوزەیران٢٠١٨/دێرسم

ناسناو:ژیر

ناو وپاشناو:ئاگری

شوێنی له‌دایكبوون:ئاگری

ناوی دایک و باوک:ماکبوولە-عەبدوول قادر

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٦حوزەیران ٢٠١٨/بەدلیس

ناسناو:کەنداڵ ئامارا

ناو وپاشناو:سووئات ئایدن

شوێنی له‌دایكبوون:بەدلیس

ناوی دایک و باوک:نایمە-جەبرائیل

کات و شوێنی شەهیدبوون:٢٦ حوزەیران٢٠١٨/بەدلیس

ناسناو:هێرش خۆی

ناو وپاشناو:ئەسهال دووتکانلوومیلان

شوێنی له‌دایكبوون:خۆی

ناوی دایک و باوک:گوزەل-ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهیدبوون:٣٠حوزەیران٢٠١٨/وان

 ناسناو:فەرزاد ئاوارە

ناو وپاشناو:فارووک سەهراوی

شوێنی له‌دایكبوون:بانە

ناوی دایک و باوک:خاتوون-حوسەین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠حوزەیران ٢٠١٨/وان

لە کۆتایی بەیاننامەکە هاتووە،" ئێمە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و گەلیوڵات پارێز دەکەین و ئیمە بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە لە پێناو ئازادی گەلێک کە خەون و هیوای شەهیدانی ئیمەن ، لە دژی فاشیزم تێ بکۆشین."

ک-ش