وزەیەک نوێبکرێتەوە بە هەڵگرتنی زیاد دەکات

گرنگیی هەڵگرتنی وزە (خەزنکردن) کە وزەی خۆنوێکردنەوەیە ڕۆژ بە ڕۆز زیاد دەبێت. بە تایبەتی هەڵگرتنی وزەی با و خۆر لەو ئاستەدایە، کە دەتوانێت هەڵگرتنی وزە زیاد بکات.

کۆمپانیای (ئێن دەبلیو – NW) لە هەرێمی جۆنزاکی شاری چارێنت ماریتایمی فەڕەنسا چەند ڕۆژ لەمەوبەر پاتریەکی بە ناوی ئێن دەبلیۆ بۆکسی ناساند. لەرێگەی ژمارەیەک کۆنتەینەرەوە وزەی زیادە هەڵدەگیرێت.

لە ساڵی ڕابردوودا پرۆژەکە لەلایەن تێسلا و کۆمپانیای (ئێچ دی ئێف – ئێنیرژی)یەوە لە فەڕەنسا ناسێنرا. ڕاگەیەندرا، لە ڕێگەی کۆنتەینەرەکانەوە دەیان مێگاوایت کارەبا هەلدەگیرێت.

بۆ نمونە لە کۆنتەینەری (ئێن دەبکیۆ بۆکس) دا ژمارەیەک پاتری لیتهیوم – ئیۆم هەن و بەو ڕێگەیەوە وزەی کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمهینراوە، هەڵدەگیرێت و دواتر لەو دەڤەرەی کە پێویستی پێی هەیە بەکاردەهێنرێت.

سەرۆکی گشتی (ئێن دەبلیۆ) یویس جیگۆ لە سەردەمی نیکۆلاس سارکۆزیدا وەزیر بوو. جیگۆ دەڵێت، "لەگەڵ زیادبوونی هەڵگرتنی کارەبا لە ڕێگەی سەرچاوەکانەوە کارەبا نوێدەکرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کۆنتەینەریش زیاد بکرێن. لە ڕاپۆرتێکی کۆمسیۆنی هەموارکردنی وزەدا کە ناوەندێکی سەربەخۆی فەڕەنسایە دەوترێت، بۆ ئەو وزەیەی کە دەتوانرێت نوێبکرێتەوە، پێویستە ڕووبەری کۆگای هەڵگرتنی وزەکە زیاد بکرێت.

ژ.ت