وشکەساڵی ١٥ ترلیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، چۆلبوون و بەبیابانبوون بەهۆی سووتانی دارستان و وشکەساڵییەوە ساڵانە ١٥ ترلیۆن زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت.

ئیبراهیم تهیاو ئەندامی کۆنوانسیۆنی نەهێشتنی بەبیابانبوون-ی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەبیابانبوون کاریگەریی لەسەر ١٠-١٧% ی ئابووریی جیهان هەیە. باسی لەوەشکرد، بەپێی ئامارەکانی بانکی جیهانی بەبیابانبوون هەتا ئێستا ٨٥,٨ ترلیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری جیهان گەیاندووە. 

لە سەردەمی ئێستادا بەبیابانبوون ساڵانە ١٥ ترلیۆن زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت.

تهیاو لە شاری نیودەلهیی پایتەختی هیندستان لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە نەهێشتنی بەبیابانبوون کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و ڕایگەیاند، بەبیابانبوون ساڵانە کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و دارستانی ٧٠ وڵات هەیە، لە هەمان کاتدا ژمارەی گەردەلولی تۆزاوی زۆرتر کردووە.

بەپێی قسەکانی تهیاو، بە ئاستی ئەو تەکنەلۆژیایەی کە هەیە دەتوانرێت ڕێگری لە بەبیابانبوون بکرێت. لە ژمارەیەک وڵات، خاک بە ئاودان بەرهەمدار دەبێتەوە. ئەو پرسە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ٣,٢ ملیار کەس هەیە و دەتوانیت پرسی گەرمای جیهانیش چارەسەر بکات و کاریگەری بەسەر هەموو جیهانەوە هەبێت. 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیارییەکانی ئەو شوێنانەی دەتوانن ببنە دارستان سەلماندبویان، بە چاندنی چەندین ترلیۆن داری تازە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەرمای جیهان دەتوانێت پێشکەوتنێکی گەورە دروست بکات.

بەپێی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەرمای جیهانی لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام دەبێت، وشکەساڵیش ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت. ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ١,٨ ملیار کەس لە ئاو بێبەش دەبن و بۆ دوو لە سێی دانیشتوانی جیهانیش ئاو دەبێتە سەرچاوەیەکی هەڕەشە و مەترسیدار.

لە ساڵی ٢٠٤٥دا، لانی کەم ١٣٥ ملیۆن کەس بێ ماڵ و حاڵ دەبن.

ژ.ت