پشیلەکانیش تووشی پەتای کۆرۆنای نوێ دەبن

پشیلەکانیش تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19) دەبن.

بەپێی راگەیاندراوێکی پەیمانگەى ڤێتەرنەریی نێونەتەوەیی (ENVA) لە شاری ئالفۆرتی فەرەنسا، پشیلەکانیش تووشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covîd-19) دەبن و ئەوەش لە ئەنجامی پشکنینەکانیانەوە بۆیان روون بووەتەوە.

لە راگەیاندراوەکەى پەیمانگەى ڤێتەرنەریی نێونەتەوەیى (ENVA) هاتووە، بۆ یەکەمجار لە فەرەنسا ئەوە بینراوە، کە پشیلەکانیش تووشی کۆرۆنا دەبن. تاوەکو ئێستا لەسەرتاسەری جیهاندا تەنها ٤ پشیلە دەستنیشانکراون، کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ئاژەڵانە زۆر بە کەمی تووشی ڤایرۆسەکە ببن.

ماوەیەک لەوە پێش لە هۆنگ کۆنگ، بەلجیکا و ئەمریکا ٤ پشیلە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بوون.

لە راگەیاندراوەکەدا داوا کراوە، ئەو کەسانەى تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون خۆیان لە ئاژەڵە ماڵییەکان نزیک نەکەنەوە و بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بجوڵێنەوە.

ژ.ت