پۆڵەندا دەیەوێت لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکشێتەوە

پۆڵەندا کە حکومەتی ڕاستگری ڕادیکاڵ لەسەر حوکمە دەیەوێت لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکشێتەوە کە پەیمانەکە پەیوەندی بە پاراستنی ژنانەوە هەیە و پەیمانی ئەوروپایە.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی پۆلیش پرێس، زبیگنیو زیبۆری وەزیری دادی پۆڵەندا ڕۆژی شەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی ڕۆژی دووشەمە داوا لە وەزارەتی خێزان دەکات کە لە پەیمانی ئەستەنبوڵ بکشێتەوە.

وەزیری داد وتی، پەیمانی ئەستەنبوڵ لەسەر بناغەیەکی ئایدۆلۆژی و لەدژی زایەندی بیۆلۆژی و گوایە شێوەیەک لە سۆسیۆ – کلتوری دروست کردووە.

بەپێی قسەکانی وەزیرە پۆلۆنیەکە، حکومەت ئەو دۆخە قبوڵ ناکات کە زیان بەر کۆمەڵگا دەکەوێت.

ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، یاسای پۆلەندا خۆی لەدژی توندوتیژی ناوماڵە.

ڕۆژێک بەر لە قسەکانی وەزیری دادی پۆڵەندا بە هەزاران ژن لەو وڵاتە ڕژانە ناو شەقامەکان زیانگەیاندنیان بە مافی ژنان شەرمەزار کرد.

ف.ق