پەیمانی هاوکاری سەربازی لە دژی فەنزوێلا چالاک کرایەوە

ئیدارەی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا، لەبەرانبەر فەنزوێلا لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، پەیمانێکێ سەربازی چالاک کردەوە کە ١٠ وڵاتی لەخۆ گرتووە.

مایک پۆمپۆ-ی وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بزاوی سوپای فەنزوێلا لەسەر سنووری کۆلۆمبیا و 'گرووپە چەکدارەکانی ئیلەگال' و 'گرووپە تیرۆریستەکان'ی کردە بیانووی ئەو چالاک کردنەوەیە.

پۆمپۆ ڕاشیگەیاند، ئەو دۆخە جگە لە گەلی فەنزوێلا، هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی دراوسێکانی فەنزوێلاش دەکات.

واشنتۆن هاوکاری سەربازی هەرێمیی چالاک کرد کە ١٠ وڵاتی لەخۆ گرتووە. واشنتۆن پشتگیری 'Juain Guadio' کە بەوە تاوانبار دەکرێت لە فەنزوێلا کودەتای سەربازی دەکات.

پەیمانی 'ڕیۆ' جگ لە کەنەدا، لەنێوان دەوڵەتانی ئەمریکای لاتین لە ٢٩ی کانونی دووەمی ١٩٤٢، لەدژی بلۆکی سۆڤیەتی مۆر کرابوو.

بەو پەیمانە ویلایەتیە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵانی ١٩٨٠ ئەمریکای لاتین (باشوور)ی زیاتر خستبووە ژێر کاریگەری خۆیەوە. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا چەندین وڵاتی ئەمریکای لاتین ناڕەزاییان دژی ئەو پەیمانە نیشان دابوو. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠١٤ دا مەکسیک، کوبا، پۆلیفیا، ئەکوادۆر، نیگاراگوا و فەنزوێلا لەو پەیمانە کشابوونەوە.

ک-ش