چالاکییەکەی هۆڵەندا: کەس ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ماسترێخی وڵاتی هۆڵەندا کۆبوونەوە و پێکەوە هاوار دەکەن' ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ ڕۆژئاوا'.

کوردان و دۆستەکانیان کە لە ئەورووپا دەژین  بە دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان، ستاتۆ بۆ ڕۆژئاوا' لە شاری ماسترێخی هۆڵەندا میتینگێکی جەماوەرییان بەڕێوەبرد.

لە وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرانسا، سویسرا، بەلجیکا، نەمسا ( ئۆتریش) و هۆڵەندا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان بەشدارییان لەم چالاکییەدا کردووە.

ژنانی کورد بە جل وبەرگی کووردییەوە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. پارت و لایەنە سیاسییەکانیش لەشوێنی چالاکییەکەدا ستاندیان دامەزراند.

وێنەیەکی گەورەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەسەر تەختەی مەراسیمەکە هەڵواسراوە. چالاکوانان ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە و یەپەژەیان بەرزکردەوە.

لە مەراسیمەکەدا داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپە و دانای قەیومەکانیان ئیدانەکرد.

' ئێمە لەهەمبەر فاشیزمدا چۆک دانادەین'

دوای یەک خولەک بێدەنگی بۆیادی بەرزی شەهیدان شۆڕش، شەفەق ئاراباجی لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکارقسەیکرد.

شەفەق گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کەرد عەبدوڵائۆجالانی وهەڕەشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی ئیدانەکرد و وتی، :  ئێمە ئەمڕۆ بەرخۆدان دەکەین. بەو بەرخۆدانەی خۆمان گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان و هزری فاشیست هەڵدەوەشێنینەوە.  گەلی کورد ٣٥ساڵە لەدژی فاشیزم تێکۆشان دەکات. گەلی کورد هیچکای لە هەمبەر فاشیزمدا چۆک دانادات."

مەراسیمەکە بە هەلپەڕکێ و گۆرانی بەردەوام بوو.

ک-ش