چاوەڕێ دەکرێت ئاگرە گەورەکەى ئۆستورالیا بەهۆی بارانەوە بکوژێتەوە

ماوەى چەند رۆژێکە بارانێکى زۆر لە ئۆستورالیا دەبارێت و چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو بارانەوە ئاگرە گەورەکەى دارستانەکانى ئەو وڵاتە بکوژێرتەوە، کە نزیکەى ٦ مانگە بەردەوامە و نەکوژاوەتەوە.

بەرپرسانی ئۆستورالیا رایانگەیاندووە، چاوەڕێ دەکرێت لە سایەى ئەو بارانەدا، کە چەند رۆژێکە دەبارێت ئاگرە گەورەکەى دارستانەکانى باشووری وڵاتەکەیان بکوژێتەوە.

لە ویلایەتەکانى گالێرای باشوور و کیونسلاند بەهۆی بارانەوە لافاو هەستاوە. لە سیدنی و لە دوای ٣٠ ساڵ زۆرترین باران لە چەند رۆژی رابردودا باریوە. نوسینگەى کەش و هەوا رایگەیاندووە، لە ماوەى ٤ رۆژدا ٣٩١.٦ میلیلیتر باران باریوە. ئەو بارانە بەشێکى زۆری لە ئاگرە گەورەکەى دارستانەکانى ئەو وڵاتە کوژاندووەتەوە. لە سایەى ئەو بارانەدا لە باکووری سیدنی ئاگرێکى گەورە لە رووبەری ٥٠٠ کیلۆمەتردا کوژاوەتەوە.

جەیمس مۆریس وتەبێژی ئاگرکوژێنەوەى ئەیالەتی گالێرای باشووری نوێ رایگەیاندووە، تاوەکو ئیستا ٣٠ ئاگر بەردەوامن و نەکوژاونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت ئەوانەش لە سایەی ئەو بارانەدا بکوژێنەوە.

لەسەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ەوە لە وڵاتى ئۆستورالیا ئاگرێکى گەورە لە دارستانەکاندا کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە ٣٣ کەس گیانیان لە دەستداوە و رووبەری ١٠٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە دارستان و لەوەڕگە لەگەڵ ٢ هەزار ماڵدا سوتان و زیاتر لە ملیارێک ئاژەڵ و بوونەوەریش گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت