چوارپارچەی کوردستان لە لۆزان هاواریان کرد: گەلی کورد یەکێتی دەوێت

هەنگاوی یەکەمی ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی کورد لە لۆزان- ژنێف کۆتایی هات. بەشدارانی ڕێپێوانەکە بانگەوازیان لە پەرتبوونی کورد کرد و داوایان کرد بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی بکەونە جموجۆل و پەیامی :"بۆ ئەوەی سەدەیەکی دیکە لەدەست نەدەین، پێویستە یەک بگرین".

لۆزان

بە بەشداری سەدان کەس لە چوارپارچەی کوردستان، کە تێیدا سیاسەتمەدار، نووسەر، رۆژنامەنووس، ئەکادیمیسیەن، رێکخراو و نوێنەرانی حزبە سیاسییە ناسراوەکان هەبوون. ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی لە شاری لۆزان هەتا شاری ژنێڤ-ی سویسرا ئەنجام درا.

خەلیل خەمگین گەلی کورد یەکێتی دەوێت

هونەرمەند خەلیل خەمگین، بۆ دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد بانگەوازی بۆ حزبە کوردییەکان کرد، خەمگین وتی: "لە بەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی منداڵانی کورد لە ڕۆژئاوا، ناڵەی بنەماڵەکانیان دەبێت بڵێین، ئیتر بەسە با یەکێتی خۆمان دروست بکەین، ئەگەر لەم قۆناغەدا ئێوە نەبنە یەک، ناتوانن یەکێتی کوردانیش دروست بکەن".

خەمگین وتیشی: ئیتر هاواری منداڵ و قیژەی دایکان ببیستن.. ئیدی رۆژ رۆژی ئابڕووە. ئەگەر ئێمە یەکێتی خۆمان دروست نەکەین، سەدەیەکی دیکەش لەدەست دەدەین. تاکە هەتوانی برینەکانی ئەو منداڵانەی کۆمەڵکوژکران و ئێشی ئەو دایکانەی هاوار دەکەن، دروستکردنی یەکێتی نەتەوەییە".

عادل: بایکۆتکردنی تورکەکان لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەینەوە

دوای خەلیل خەمگین، هاوڵاتی باشووری کوردستان، کاردۆ عادل، باسی لە بایکۆتکردنی دەوڵەتی تورک کرد و بانگەوازی بۆ هەمووان کرد کە بەشداری ئەو هەڵمەتە ببن. عادل ئەوەشی راگەیاند کە لەدژی دەوڵەتی تورک خەیاتی بایکۆتی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت زۆر گرنگە، دەبێت ئەو هەڵمەتە بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان بپەڕێتەوە و بگاتە ئەوروپاش. عادل وتیشی، دەبێت لە بەرامبەر بەرپرسیارییەتی یەکێتی نەتەوەیی هیچ حزبێک پاشەکشێ نەکەن و وتی: "ئەوەی گەلی کورد لە کۆمەڵکوژی و داگیرکاریی ڕزگار دەکات، یەکێتی نەتەوەییە".

ئیگرەک: دەبێت لە دژی کۆمەلکوژییەکانی یەکگرتوو بین

فیکرەت ئیگرەک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تاراوگەی شەنگال قسەی کرد و وتی: "سیاسەتی قڕکردن و کۆمەڵکوژیی بە شێوەیەکی توند لەدژی گەلی کورد بەردەوامە، ڕێگەی بنەڕەتی کە بتوانین لەدژی بوەستینەوە، دروستکردنی یەکێتی نەتەوەییە. کەس ناتوانێت خۆی لەو ئەرکە دوور بخاتەوە".

دوای پێشکەشکردنی وتەکان، بەشدارانی ڕێپێوانەکە چونە هۆڵی پێشانگای رێنەنس. لە هۆڵەکە دوای ئەوەی کە پانێڵێک لەبارەی یەکێتی نەتەوەیی بە بەشداری بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بەڕێوەچوو، بە بەشداری هونەرمەندانیش کۆنسێرتێک بەڕێوەچوو.

ف.ق