چەتەکانی دەوڵەتى تورک لە کەرکوکن

یەکێک لە سەرەک چەتەکانی دەوڵەتى تورک، کە دەستی لە داگیرکردنی عەفرین دا هەبوو بەناوی محەمەد وەجییە جومعە ئێستا بە پێشوازیلێکردنەوە لە کەرکوکە.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی سەر بەدەزگای سیخوری دەوڵەتی تورک (میت) دوێنی لە بارەگای بەرەی تورکمانی لە کەرکوک پێشوازیی کرد لە سەرەک چەتەی دەوڵەتی تورک محەمەد وەجییە جومعە، کە خۆی بە سەرۆکی تورکمان لە عەفرین دەناسێنێت.

لە دیدارەکەی ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئەندامی دەزگای سیخوڕی تورک، سوپاسی چەتەی تورک محەمەد وەجییە جومعە کردووە، کە ڕۆلێان هەبوە لە داگیرکردنی عەفرین و دەستبەسەرداگرنتی ئەو شارە.

هەمێشە دەوڵەتی تورک و چەتاکانی لە ڕۆژانی جەژن و ڕۆژە  خۆشەکاندا کاری لەمشێوەیە دەکەن و دەیانەوێت هاووڵاتییان نیگەران بکەن. لە جەژنی قوربانی ساڵی ڕابردووشدا بەهەمان شێوە فاتیح یڵدز باڵێۆزی دەوڵەتی تورکیا لە عێراق هاتە شاری کەرکوک و لەلایەن ئەرشەد ساڵحی-یەوە پێشوازیى لێکرا و کۆنسوڵەکەى دەوڵەتى تورک کەرکوکی دێرینى بە شارێکى تورکی ناوبرد. ئەوەش بووە هۆی نیگەرانیی هەووڵاتییانی شاری کەرکوک و پێکهاتە جێاوازەکانی ئەو شارە و چەندین کاردانەوە و ناڕەزایەتیى لێکەوتەوە.

ژ.ت