عەبدوڵا ئۆجالان جەخت لە یەکێتی نەتەوەیی و چارەسەری ئاشتیانە دەکاتەوە

ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دیدارێکیدا لەگەڵ مەمەد ئۆجالانی برای جەختی لە چارەسەری پرسی کورد و ئاڵۆزییەکانی باکوری سوریا بە شێوازی ئاشتیانە و یەکێتی نەتەوەیی کورد کردوەتەوە و وتویەتی: "بۆ ئاشتی ئامادەین و پێویستە لە بری شەڕ ئاشتی بەرقەرا بێت".


هەمیشە بۆ ئاشتی ئامادەین و دژی شەڕین پێویستە لە جێی شەڕ ئاشتی بێت.

دوای ئەوەی مەمەد ئۆجالان برای ڕێبەری لەی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لە 12 ی ئەم مانگەدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی زیندانی دورگەی ئیمراڵی کرد و چاوی بە ڕێبەر ئۆجالانی برای کەوت ، لە چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەل ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ناوەڕۆکی دیدارەکەی و پەیامی ڕێبەر ئۆجالانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردووە. 

محەمەد ئۆجالان دەڵێت "کاتێک چاوم بەم ئۆجالانی برام کەوت یەکەم قسەی پرسیارکردنی ڕۆژەڤەکانی وڵاتی بوو و منیش وەک هەر جارێکی دیکە
پێم وت: سێ ڕۆژەڤ و تەوەر هەیە، تەوەری سەرەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، تەوەری دووەم ئۆپەراسیۆنی پەنجەیە کە لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت ، تەوەری سێهەمینیش کێشەی ڕێکخراوەکانە ، فشار دەخرێتە سەر گەل ، هەروەها گەلیش لە تەندروستیت دەپرسن.

لە بارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕێبەر ئۆجالان وتوویەتی : "پێویستە ئاشتی پێشبخرێت، ئەگەر تورکیاش بچێتە ناو سوریاوە، ئەوە بە واتای
چارەسەری نایەت، پێویستە ئاڵۆزییەکان بە دیموکراسی چارەسەر بکرێن، هیچکات بە ناکۆکی بە شەڕ چارەسەر ناکرێت، ئێمە بۆ ئاشتی ئامادەین و دژی شەڕین.

تورکیا بێ هاوکاری باشوری کوردستان ناتوانێت هیچ ئامانجێک بپێکێت

محەمەد ئۆجالان ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لەسەر یەکێتی گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان پێیڕاگەیاندووە: "تورکیا بەبێ هاوکاری باشوری کوردستان هەرگیز ناتوانێت سەرکەوتوو بیت، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بۆ یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد هەوڵەکانیان چرتر بکەنەوەو دوور بکەونەوە لە هێڵی داگیرکەران و لە بەرژەوەندی نیشتمان و خاک سیاسەت بکەن ".

دەبێت هەدەپە لەناو خەڵک بن و خەزمەتیان بکەن

لە درێژەی قسەکانیدا ڕیبەر ئاپۆ لە ڕێی محەمەدی برایەوە پەیامێکشی ئاڕاستەی هەدەپە کردووە کە ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی: "ئەگەر وەک ئێوە لە دەرەوە بوومایە، کۆڵانەکانی وڵاتم پاک دەکردەوە، بۆیە دەبێت پەرلەمانتارەکانتان 24 کاتژمێر لەناو خەڵک بن، پارت واتە ڕێکخراوی گەورەی هەرە دیموکراتیک، پێویستە خزمەتی خەڵک بکات ، لەبەرئەوەی گەل ئیرادەی خۆی داوەتە دەستی ئێوە ، پێویستە ئێوەش خزمەتکاری گەل بن ".

 

ه.ه