ڕێگا نادەین ئێران چەک لە چین و ڕووسیا بکڕێت

پۆمپیۆ: مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێگا نادەن ئێران چەک لە ڕووسیا و چین بکڕێت.

گەمارۆی چەکی نێودەوڵەتی لەسەر تاران لە چوارچێوەی پەیمانی ئەتۆمی ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.

ئەمریکا لە ئایاری ٢٠١٨دا بە شێوەیەکی یەکلایەنە لە پەیمانی ئەتۆمی کشایەوە، سەرلەنوێ سزای بەسەر ئێراندا سەپاند و بەم شێوەیە ئاڵۆزی لەنێوان هەردوولادا دروست بووەوە. بۆئەوەی گەمارۆکان بەردەوام بن ئەمریکا جارێکیتر سزای نوێی نێودەوڵەتی بەسەر تاراندا سەپاند و فشاری لەسەر لایەنەکانی تری ناو پەیمانەکە کرد.

پۆمپیۆ بۆ ڕادیۆی فڕانس ئینتەر قسەی کرد و ئاماژەی بە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا کرد و وتی،"بۆ فراوانکردنی گەمارۆک تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە و ئەمریکا خاوەنداری لە بەرپرسیاری خۆی دەکات."

هەروەها وتیشی،"ئێمە بەم شێوەیە دەجووڵێینەوە. ئێمە ڕێگا نادەین ئێران تانکی چینی و سیستمی بەرگری ئاسمانی ڕووسی بکڕێت و دواتر چەک بە حزبوڵا فرۆشێت و هەوڵەکانی سەرۆک ماکرۆن ئاستەنگ بکات."

ز.ش