ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی ئیندۆنزیا گەیشتە هەزارو٢٣٤کەس

ئاژانسى نیشتیمانى کارەساتە سروشتیەکان لە ئیندۆنزیا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بومەلەرزەو تسونامییەکەی دوورگەی سەلاوەسەی گیانیان لەدەست داوە گەییشتووەتە هەزار و ٢٣٤کەس.

دوو بومەلەرزەی بەهێز رۆژی هەینی ٢٨ی ئەیلوولبە گوڕیی 7.7 و 7.5 پلەی رێختەر لە دوورگەی سۆلاویزی لە ئیندۆنزیا ی داوە و دواتریش شەپۆلێکی گەورەی ئاو (تسۆنامی) بە بەرزیی سێ مەتر، لە کەناراوەکانی دوورگەکە دروست بووە.

بەپێی دوایین زانیارییە بڵاوکراوەکان، تا ئێستا هەزار و٢٣٤کەس بەهۆی بوومەلەرزەکان و شەپۆلە ئاوییە گەورەکە گیانیان لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.

خێراى شەپۆلەکان گەیشتوەتە ٨٠٠ کیلۆمەترلە کاتژمێرێکدا پێش ئەوەى بگاتە کەناراوەکان.

ئاژانسى نیشتیمانى کارەساتە سروشتیەکان لەو وڵاتە رایگەیاند پێشتر سولاوەیسى لەساڵەکانى ١٩٢٧ و ١٩٦٨ دا رووبەرووى تسونامى تر بوەتەوە.