ژمارەی قوربانیانی سریلانکا گەیشتە ٢٩٠ کوژراو٥٠٠بریندار

دوایین ئاماری تەقینەوەکان لە کەنیسە وهۆتێلەکانی سریلانکا کە دوێنێ لە وڵاتی سریلانکا ڕوویدا، گەیشتووەتە ٢٩٠ کوژراو و ٥٠٠ بریندار.

دوێنی لە کاتی بۆنەی چەژنی پاکی مەسیحییەکان لە سریلانکا ٨ تەقینەوەی یەک لە داوای یەک لە ٣ کەنیسە و ٤ هۆتێل ڕوویدا کە بووەتە هۆی کوژرانی ٢٩٠ کەس و برینداربوونی ٥٠٠ کەسی تر. تائیستا هیچ گروپێک بەرپرسیارەتی ئەوهێرشەی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی. لەساڵی ٢٠٠٩ دەولەتی سریلانکا بەدەیان هەزار کەس لە شۆرشگێرانی تامیلی کۆمەڵکوژکرد.لە کاتەوە تا ئیستا هیچ هێرشیک لە سریلانکا ڕووی نەدابوو.

پۆلیسی سریلانکا ڕایگەیاندووە کە ٢٤ کەسیان بە گومانی پەیوەندیی لەگەڵ ئەو تەقینەوانە دەستگیرکردووە، بەڵام بکەرانی تەقینەوەکان ئاشکرا نەکراون و پۆلیس باس لەوەدەکات کە دەستگیرکراوەکان ئەندامی گروپە تووندڕەوەکانن.

دوێنێ ئێوارە ڕانیل ویکر مسینگە، سەرۆک وەزیرانی سریلانکا ڕایگەیاند کە؛ پێویستە لێکۆڵینەوە لەوە بکەین کە بۆچی هەنگاوی پێشگیرانە هەڵنەگیراوە، من و وەزیرەکانم ئاگادار نەکراوین، لە ئێستادا کاری سەرەکیمان دەستگیرکردنی بکەرانی ڕووداوەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی سریلانکا ڕایگەیاندووە کە ٣٦ کەس لە کوژراوەکان بیانیین، لەوانە: ٥ هاوولاتی بەریتانیا، ٣ دانیمارکی، ٣ هندستانی و هاوڵاتیەکی پرتوگالی، بەڵام ناسنامەی ئەوانی دیکە تا ئێستا ئاشکرا نەبووە.

ک-ش