ڤایرۆسی کرۆنا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات: لە فەڕەنسا حاڵەتێک تۆمارکرا

لە فەڕەنسا حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا. بەمەش ئەمە سێیەمین حاڵەتە کە لە ئەوروپا تۆمار دەکرێت. وەرگرتنی ڕێوشوێنەکان بۆ بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی ئابۆری جیهان دادەنێت.

بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە یەکەمجار لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەی شارەکە گەمارۆ دراوە، بەڵام گۆمانی ئەوە دەکرێت، ڤایرۆسەکە لە ڕێگەی کەسانی بیانی لە شاری ووهانەوە گواسترابێتەوە کە گەڕاونەتە وڵاتەکانیان.

لە فەڕەنسا حاڵەتێک تۆمارکرا

دوای دوو حاڵەت لە ئەوروپا، دوێنێ ئێوارە بۆ یەکەمجار لە فەڕەنسا حاڵەتێکی ڤایرۆسەکە تۆمارکرا. ئاگنیس بۆزن وەزیری تەندروستی  ڕایگەیاند، کەسی سێیەم خزمی ئەو دوو کەسەیە کە پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە ببوون.

کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر ئابۆری جیهان

بەهۆی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە کە وڵاتانی جیهان بە شێوەیەکی جددی ئامادەکاری بۆ دەکەن، مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاریگەری لەسەر ئابۆری جیهان دروست کردووە. لەگەڵ ئەوەی بورسای نیویۆرک لەسەدا یەک دابەزی، هەروەها نرخی نەوتیش لە مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا نزمترین ئاستی تۆمارکرد. نرخی نەوتی برێنت بۆ ٦٠،٧  و نرخی نەوتی (دەبلیۆ، تی، ئای) بۆ ٥٤،٢ نزمبووەوە.

ف.ق