ڤایرۆسی کۆرۆنا؛ لە چین ٢٩٥ کەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین ٢٥٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و دۆخی تەندروستیى ١٧٩٥ کەسیش لە مەترسیدایە.

کۆمسیۆنى تەندروستیى نیشتمانیى ئەمریکا (NHC) رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کرۆناوە ١١٨ هەزار و ٤٧٣ کەس لە ژێر چاودێریدان و ڤایرۆسەکە کاریگەریى کردووەتە سەر ١١ هەزار  ٧٩١ کەس و دۆخی تەندروستیى ١٧٩٥ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە قورسە و ٢٥٩ کەسیش گیانیان لە دەستداوە و ٢٤٣ کەسیش چارەسەر کراون.

راشیگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٦ کەسی تر بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە. هەروەها ڤایرۆسەکە لە وڵاتانى تایلاند، ژاپۆن، سەنگەفورە، کۆریای باکوور، ئوستورالیا، مالیزیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، ڤێتنام، ئیماراتى عەرەبی، کەنەدا، بەریتانیا، رووسیا، نیپال، هێندستان و سوید بینراوە.

کۆمپانیاى ئەپڵ رایگەیاند، بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بڕیاریانداوە سەرجەم نووسینگە و بازاڕەکانیان لە چین دابخەن. داخستنى ئەو نوسینگە و بازاڕانە تاوەکو ٩ی شوبات بەردەوامییان دەبێت.

ژ.ت