کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە و خەڵکێکی زۆریش گیانیان لەدەستدەدەن

لە جیهان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەوانەی گیان لەدەستدەدەن ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت و تا ئێستا ١١ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧٠ هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

تورکیا

بە پێی ئامارە فەرمیەکان کە بەرپرسان بڵاویانکردووەتەوە، ٦٧٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بە پێی زانیاریەکان کە لە نەخۆشخانەکان و یەکێتی پزیشکانی تورکیاوە دەست کەوتوون، ئاماری ڕاستەقینە بڵاوناکریتەوە.

ئیتاڵیا

دۆخی ئیتاڵیا زۆر خرابە. ٤ هەزار و ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەلجیکا

لە بەرلجیکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٨١٥ کەس و زیاتر لە ٦٢ هەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

هۆڵەندا

لە هۆڵەندا ئەمڕۆ ٣٠ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ١٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریکا

لە ئەمریکا ٢٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتە ١٨ هەزار و ٥٠٠ کەس.

فیلیپین

لە فیلیپین ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٧ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون.

ئەندونێزیا

٤٥٠ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون و ٣٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەڵمانیا

لە ئەڵمانیا ١٦ هەزار و ٦٦٢ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئێران

لە ئێران ١٥٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٦١٠ حاڵەت تۆمارکراون.

فەڕەنسا

١٢ هەزار و ٦١٢ حاڵەت تۆمارکراون و ٤٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیسپانیا

١٣٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ هەزار و ٩٢٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

میسر

٢٨٥ کەس تووشی نەخۆشیە بوون و ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە

چین

لە چین ٣ هەزار و ٢٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨١ هەزار حاڵەت تۆمارکراون. ڕاگەیەنرا ٣ ڕۆژە هیچ حاڵەتێک لە ناوخۆی چیندا تۆمار نەکراون.

ف.ق