کۆمەڵکوژی لە ئەفغانستان؛ بەلانیکەمەوە ٦٣ کەس کوژران

لە شاری کابول پایتەختی ئەفغانستان بە هۆی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر ئاهەنگێک، بە لایەنیکەمەوە ٦٣ کەس کوژراون و ١٨٢ کەسی تریش بریندار بوون.

نوسرەت رەحیمی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی کوژراون ژن و منداڵن.

ئەو هێرشە دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٢:٤٠ لە هۆڵێک ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ئەنجام درابوو. هێرشەکەش لەلایەن کەسێکى خۆکوژەوە ئەنجامدرابوو.

نوێنەری چەکدارەکانى تاڵیبان رایگەیاندووە، هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بەو هێرشەوە نییە. هەروەها لە ڕێگەی تویتەرەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئەو هێرشەیان شەرمەزار کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، هیچ بیانویەک نییە بۆ هێرشکردنە سەر ژن و منداڵ.

باڵی داعش سەر بە ئەفغانستان کە کاری تیرۆرستی ئەنجام دەدەن تا ئێستا هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە و هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ژ.ت