کۆنگرێسی ئەمریکا داوای کرد سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت

کۆنگرێسی ئەمریکا و کۆمسیۆنی خزمەتی چەکی ئەمریکا داوایانکرد بە هۆی ڕیککەوتنی (ئیس ٤٠٠) لە گەڵ ڕوسیا سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنرێت.

هەردوو کۆمسیۆنەکە دوای دانوستانی چەند مانگی لەبارەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ کە ٧٣٨ ملیار دۆلارە بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕێککەوتن.

یاسای ئەرکی پاراستنی نەتەوەیی کە ڕیککەوتنی لەسەری کرا تا کۆتایی ئەمساڵ پێشکێشی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت.

هەردوو کۆمسیۆنەکە ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک بە کڕینی سیستمی پاراستنی ڕوسیا (ئێس ٤٠٠) هەڕەشەی لە فڕۆکەکانی شەڕی (ئێف٣٥) کردووە و داوایان لە تڕەمپ کرد، سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

هەروەها داوایان کرد، ناردنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بۆ تورکیا بە هەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت.

ف.ق