کۆنگۆ، لە ماوەی ٦ مانگدا ١٣٠٠ کەس کوژراون

لە کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ تەنها لە ماوەی شەش یەکەمی ئەمساڵدا ١٣٠٠ کەس لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون.

بە پێی راپۆرتێک کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی مانگی کانونی دووهەمی ئەمساڵەوە تا دەگاتە مانگی حوزەیران، ١٣٠٠ هاوڵاتی کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ لە لایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون کە لەو ژمارەیە ٢٦٧ ژن و ١٦٥ منداڵیشی تێدایە.

ئەو رێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩، ژمارەی کوژران لەو وڵاتە سێ هێندە زیادی کردووە.

بەرزبوونەوەی رێژەی شەڕ و کوشتار لەو وڵاتە ئەوە دەخاتە روو کە، بارودۆخی مافی مرۆڤ لە کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ لە ئاستێکی زۆر خراپدایە.

سوپای کۆماری دیمۆکراتی کۆنگۆ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە دژی گروپە چەکدارەکان کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە شەڕ دەکەن، ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوانی ئەنجامدابوو، بەڵام تەنانەت نەیتوانی رێگری لە کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی مەدەنیش بگرێت.

ز.ش