کۆڕبەندی ڕێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا دواخرا

٢٦مین کۆڕبەندی ڕێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا کە گرنگترین کۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکانە لەدژی گەرمبوونی جیهان، بۆ ساڵێکی تر دواخرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی پەیمانی چوارچێوەی گۆڕانی کەشوهەوای بەتەوەیەکگرتووەکان، ٢٦مین کۆڕبەندی ڕێگری لە گۆڕانی کەشوهەوا کە بڕیاربوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجام بدرێت، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ کۆتایی ساڵ دواخراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پەیمانی چوارچێوەی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری گلاسگۆوی سکۆچیا ئەنجامدەدرێت.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە بڕیاری کۆتایی دوای کۆبوونەوە پەیمانەکە دەدرێت و دەستنیشانکرا کە لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسی کەشوهەوا بەردەوامە.

ف.ق