گۆڤاری ناشناڵ ساینس ریڤیو: ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ١٥٠ شێوە خۆی دەگۆڕێت

بەپێى گۆڤاری ناشناڵ ساینس ریڤیو، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ناسراو بە (Covid-19) لەو کاتەوە لە چین سەریهەڵداوە تاوەکو ئێستا بە ١٥٠ شێوە و جۆر خۆی گۆڕیوە و گەڕاوەتەوە سەر ٢ شێوەى بنەڕەتیى ئێڵ و ئێس (L  -  S).

لە لێکۆڵینەوەى پسپۆڕانی چیندا، کە لە گۆڤاری ناشناڵ ساینس ریڤیو دا بڵاوکراوەتەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ١٥٠ شێوە خۆی گۆڕیوە.

ئەو پسپۆڕانەى لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە تاوەکو ئێستا ١٤٩ شێوە خۆگۆڕاندنی ڤایرۆسەکەیان دەستنیشانکردووە. زۆربەى ئەو خۆگۆڕینانەش لەم ماوەیەدا روویانداوە. ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر دوو شێوەی سەرەکیدا دابەشبووە، جۆری یەکەم پێى دەوترێت جۆری ئێڵ (سەدا ٧٠) و جۆری دووەم پێی دەوترێت جۆری ئێس (سەدا ٣٠).

زانایان و پسپۆڕانی چین ئەوەیان خستووەتەڕوو "شیکارییەکانمان ئەوە نیشان دەدەن، کە جۆری ئێس واتە سارس – کۆڤ – ٢ (SARS-CoV-2). بەپێى لێکۆڵینەوەکانیش جۆری ئێڵ زۆر زیاتر لە جۆری ئێس هێرشبەرترە".

بە وتەى ئەو پسپۆڕانە، جۆری ئێڵ بە زۆری لە وهان و لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەدا بینراوە، بەڵام لە مانگی کانوونی دووەم، واتە مانگی یەکی ٢٠٢٠ەوە ئەو جۆرەیان کەمتر دەبینرێت. جۆری ئێڵ هێرشبەرترە و زۆر زووتریش بڵاودەبێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرباری ئەو ڵێکۆڵینەوانەی لەبارەى ڤایرۆسەکەوە کردوویانە، بەڵام هێشتا پێویستییان بە زانیاریى زیاتر و لێکۆڵینەوەى زیاترە.

بەپێی ئاماری رۆژی چوارشەمە لە جیهادا ٩٥ هەزار و ١٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣ هەزار و ٢٤٥ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت