گەریلا تیڤى ڤیدیۆیى چالاکیى گەریلاى لەدژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆیى چالاکیى رۆژی ٢١ى ئایاری هێزى گەریلای لە دژی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە ناوچەى شەمزینانى پارێزگاى جۆلەمێرگى باکوورى کوردستان بڵاوکردەوە.

 ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندبوو "لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید پیرۆز و شەهید ئاگریدا، سەر لەبەیانیى رۆژی ٢١ى ئایاری ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٠٧:٠٥ دا هێزەکانمان لە دژى سەربازانى تورکیا لە سەر رێگاى نێوان چیاى هەفتکانی و تیسێ لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ، کە سەرقاڵى پشکنینى رێگاکە بوون، چالاکییەکیان ئەنجامدا و  لەو چالاکییەدا سەربازێکى دوژمن کوژرا".

ر.م