گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیى دژ بە کۆنتراکانی لە بازید بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی دیمەنى چالاکیى گەریلاکانی یەکینەى ژنانى ئازاد (یەژاستار - YJA-STAR) لە دژی کۆنترا (چەکداری دژ بە گەریلا) لە ناوچەى بازیدی ئاگری بڵاوکردەوە، کە لەو چالاکییەدا ٦ کۆنترا کوژراون.

هێزەکانى یەژاستار لە ناوچەى بازیدی ئاگری چالاکییەکیان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / دا لە دژی کۆنتراکانى دەوڵەتى تورک ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا ٦ کۆنترا کوژران و دیمەنی ئەو چالاکییە لەلایەن گەریلا تیڤی-یەوە بڵاوکرایەوە.

http://gerilatv.com/uploads/videos/84bae22dc_1080.mp4

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

٦ کۆنترا کوژران

"ماوەیەکە سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان بنکە سەربازییەکانیدا لە سەرێکانی و کۆزیلی ناوچەى بازیدی ئاگری رێگای سەربازیى نوێ دروست دەکات. هێزەکانی یەژاستارمان لە ١ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / دا و لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ دا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی کۆنتراکان کە لە دروستکردنى ئەو رێگا سەربازییەدا کاریان دەکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٦ کۆنترا کوژران و ٢ کۆنترای تریش بریندار بوون.

ئۆپەراسیۆنى بێ ئەنجام

 دواى چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر کوژراو و بریندارەکانى لە ناوچەکە دوورخستەوە. ئەو سوپا داگیرکەرە ئێوارەى ئەو رۆژە لە ناوچەکە دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن. ئەو ئۆپەراسیۆنە بەبێ هیچ ئەنجامێک پاشەکشەى کرد.

چەواشەکاریى سوپای تورک لە میدیاکاندا

سوپای تورکی داگیرکەر لە رێگەى میدیاکانى ژێر فەرمانییەوە ئەو چالاکییە وەک هێرشێک لە دژی هاووڵاتییان بڵاوکردەوە، بەڵام بەوە راستییەکان لەگەل ناشاردرێنەوە، چونکە ئەوکۆنترایانە لەگەڵ داگیرکەران دا کار دەکەن و لە دژی بەهاکانى گەلی کورد و لە دژی گەریلا لەگەڵ دوژمن دا کار دەکەن".

ژ.ت