یونان لەبەرانبەر جموجووڵە سەربازیەکانی سوپای تورک کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە

پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە سەرسنووری یۆنان کۆکردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشیەوە.

وەزارەتی بەرگری یۆنان لە بەرامبەر ناردنی تانک و هێزی سەربازیی تورکیا بۆ سەرسنوورەکانی یۆنان، ئەمڕۆ فەرمانی بە هێزە سەربازیەکانی وڵاتەکەی کردووە کە بکەونە حاڵەتی ئامادە باشی تەواوەوە.

لە سەر جووڵە و ڕەوانەکردنی هێز میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا وێنەی ئۆتۆمبێلی سەربازی و تانکیان بڵاو کردووەتەوە کەلە ناوچەی ڕێحانیەوە بۆ ناوچەی هاتای لەسنووری یۆنان گوازراونەتەوە.

ماوەی چەندین مانگە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی دەوڵەتی تورک و یۆنان لەسەر پرسی دەرهێنانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی قوڵتربوونەتەوە، بەئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لەلایەن هەردولاوە، ئەو ناوچەیە لەلێواری هەڵگیرسانی جەنگێکدایە.

ف.ق