یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و وان چالاکییان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە شارەکانی ئامەد و وان بە بۆنە ٢٧ی تشرینی دووهەم، ساڵیادی جەژنی ژیانەوە و وەبیرهێنانەوەی شەهیدانی ئەم مانگە، چالاکییان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە بارەی چالاکییەکانیانەوە رایانگەیاند، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دێرسم و شەهید ساکینە جانسز لە ١٦ی تشرینی دووهەمدا لە گەڕەکی ئەسکەندەرپاشای ناوچەی سووری ئامەد لە دژی کاروانێکی هێزەکان پۆلیسی دوژمن بە بۆمبەی دەستی چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکە کەوتووە، بەڵام لەبارەی زیانی گیانی زانیارییان بەدەست نەگەیشتووە.

لە لایەکی ترەوە یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دێرسم ئێوارەی ١٥ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی خاچۆرتی سەر رێگای ناوچەی ئارمووشی سەر بە شاری وان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی کونتورگەریلا، بە بۆمبی دەستی چالاکییەکیان ئەنجامدا و بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستیان گەیشتوون چالاکییەکە برینداری لێکەوتووەتەوە و یەکینەکە بە بێ زیان لە شوێنی چالاکییەکە کشاونەتەوە.

ز.ش