یەکێتیى ئەوروپا بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا سنوورەکانى داخست

یەکێتیى ئەوروپا بڕیایداوە، کە بە لانیکەمەوە هەموو سنوورەکانى بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ دابخات تاوەکو پێش لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.

ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، لە چوارچێوەى رێوشوێنە نوێکان بۆ پێشگرتن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەکێتیى ئەوروپا و ناوچەى شنگن بڕیاریانداوە، سنوورەکانیان بە رووی دونیای دەرەوەدا دابخەن.

ماکرۆن رایگەیاند، ئەو رێوشوێنە بەلانیکەمەوە بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و وتی "ئێمەی ئەوروپی بڕیارێکى هاوبەشمان دەرکرد. لەو بڕیارەدا سنوورەکانى یەکێتیى ئەوروپا و ناوچەى شنگن لە رۆژی سێشەمەوە دادەخەین. لە دۆخی ئێستادا ئەو ژن و پیاوە فەرەنسیانەى لە دەرەوەى فەرەنسان و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و هیچ رێگرییەک بۆ گەڕانەوەیان نییە".

ژ.ت