یەکێتیى ئەوروپا و ئەڵمانیا پشتیوانیان لە هێرشەکەى دژ بە سوریا کرد

دۆناڵد توسک سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەوروپا لەبارەى دەستێوەردانى سەربازی لە دژى سوریا رایگەیاند "پشتیوانى لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین". هاوکات ئەنگێلا مێرکل رایگەیاند، دەستێوەردانى سەربازى پێویست بوو.

دۆناڵد توسک سەرۆکى ئەنجوومەنى ئەوروپا لەبارەى دەستێوەردانى سەربازی لە دژى سوریا رایگەیاند "پشتیوانى لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین". هاوکات ئەنگێلا مێرکل رایگەیاند، دەستێوەردانى سەربازى پێویست بوو.

 دۆناڵد توسک لە تویتێکیدا بڵاویکردووەتەوە "یەکێتیى ئەوروپا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیدایە و لەگەڵ دادپەروەریدایە".

توسک نووسیوێشیتى "هێرشەکەى ئەمریکا، فەرەنسا و شانشینى یەکگرتوو (بەریتانیا) ئەوە دەخاتەڕوو، کە نابێت تراژدیاى مرۆیى رژێمى سوریا، رووسیا و ئێران درێژەى پێبدرێت و ناشبێت بە بێ باج بێت".

مێرکل: دەستێوەردانى سەربازى پێویست بوو

بەرلینیش لەبارەى هێرش بۆ سەر سوریا راگەیاندراوى بڵاوکردەوە و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکارى ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتەکەى پشتیوانى لەو هیرشە دەکات، چونکە  "هێرشێکى پێویست و گونجاوى سەربازی بوو".

مێرکل راشیگەیاند "ئێمە پشتیوانى لە بەرپرسیارێتیى ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیاى هاوپەیمانمان دەکەین. دەستێوەردانە سەربازییەکە پێویست و گونجاو بوو".  

رۆژى پێنجشەممەى رابردوو مێرکل رایگەیاندبوو، حکومەتەکەى بەشدار نابێت لە دەستێوەردانى سەربازى لە سوریا.