بۆ یەکەمجار لە جیهاندا خوێنی دروستکراوە بۆ مرۆڤ بەکارهێنرا

لە بەریتانیا زانیاران بۆ یەکەمجار خوێنی تاقیگە، واتە دروستکراویان بپ مرۆڤ بەکارهێنا. راگەیەندرا کە ئەم هەنگاوەی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکانی تالاسیمان هەنگاوێکی زۆر گرنگە.

لە بەریتانیا زانیاریان خوێنی تاقیگە واتە دروستکراویان لە چوارچێوەی کارێکی کلینیکیدا بۆ مرۆڤ بەکارهێنا. ئەم هەنگاوە زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە جۆر خوێنیان درەنگ دەست دەکەوێت.

پرۆفیسور ئاشلی تۆی لە زانکۆی بریستۆل رایگەیاند کە هەندێک خوێن هەیە کە بە تەنها لە ١٠ مرۆڤدا دەبینرێت و گوتی، " خوێنی جۆری بۆمبایی کە زیاتر لە هیندستان بەدەست دەکەوێت، لە بەریتانیا زۆر زۆر کەم پەیدا دەبێت.

تۆی ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵ دەدرێت، خوێنی پێویستە بەرهەم بهێندرێت و میکانیزمێکی باش بۆ دروستکردنی بدۆزرێتەوە.

ف.ق