بەهۆی زریانەوە لە فیلیپین لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە فیلیپین بەهۆی باران و زریانەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەس بێسەروشوێن بوون.

زریانی ترۆپیکاڵ کە بە زریانی کۆمپاسو ناسراوە، لە دورگەی لۆزنۆیدا. ئەوە گەورەترین دورگەی فیلیپینە. بەهۆی بارانی زۆرەوە، زەوی ڕووچوو و لافاو دروست بوو.

بەرپرسان رایانگەیاند، لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

زریانەکە دواتر بەرەوە دەریای چین رووی.

هەموو سالێک نزیکەی ٢٠ زریان لە فیلیپین دەدەن. زریانەکان زیانی زۆر بەو ولاتە دەگەیەنن و دەبێتە هۆی زۆربوونی رێژەی هەژاری.

ف.ق