بۆلغارستان، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایه‌ی ئاسمانیان بەرووی لاڤرۆڤدا داخست

بۆلغارستان (بولگاریا)، مەكدۆنیا و مۆنتەنەگرۆ كایه‌ی ئاسمانیان بەسەر فرۆكەی وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ داخست.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا ماریا زاخارۆڤ رایگەیاندوە وڵاتانی ئەوروپایی دەروبەری سربستان"بۆڵغاریا، مەكدۆنیا باكور و مۆنتەنەگرۆ" كایه‌ی ئاسمانیان لەفرۆكەی لاڤرۆڤ داخستووه‌.

زاخارۆڤ رایگەیاندوە؛ وڵاتانی دەوروبەری سربستان، رێگەیان بەفرۆكەی سێرگی لاڤرۆڤ نه‌داوه‌ كە دەچووە سربستان و رێگەی راگەیاندنەكانیان بەربەستكردوە. وەفدی روسی بەمەبەستی دیدارێك سەردانی بلگرادی بكردبایه‌، بەڵام وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ كایه‌ی ئاسمانیان داخستووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ئینتەرفاكس؛ كە پشت بەسەرچاوەیەكی دیبلۆماتیكی روسی دەبەستێت، سەردانی وەزیری دەرەوەی روسیا بەهۆی داخستنی كایه‌ی ئاسمانیەوە بەتاڵكرایەوە.

هـ . ب